لیستی ناوەرۆک

پوختەیەك لەسەر نەرویج

بە نزیکەیی ٥.٤ ملیۆن کەس دەژین لە نەرویج، وڵاتێکی ئەسکەندەناڤی دانیشتوان کەم کە درێژدەبێتەوە بۆ قوتبی بازنەیی باکور، سنوردراوە بە سوید لە ڕۆژهەڵات، و فیلەندا و ڕوسیا لە باکوری ڕۆژهەڵات. هێڵی کەناراوی درێژی نەرویج زەریای باکوری ئەتڵانتیك و دەریای بارێنتس لەخۆدەگرێت. زمانی نەرویجی و سامی زمانە فەرمیەکانن؛ کڕۆنی نەرویجی (NOK)  دراوی فەرمی وڵاتەکەیە.

دیمەنە سروشتیەکان و شارە پەرجوییەکانی نەرویج ساڵانە سەرنجی ٨.٨ ملیۆن گەشتیار ڕادەکێشن، بە گشتی لەنێوان مەی و ئۆگۆست کاتێک کە کەش و هەوای گونجاو باڵ دەکێشێت. دەکرێت بەشەکانی تری ساڵ بەفراوی دەبێت بە پلەی  گەرمی سارد بە بای گەرمتری ئاڕاستەکراو لە کەنداوەوە. جۆش و خرۆشی دەرەوە هێلکاری کراوە بۆ تایبەتمەندیەکانی جیۆلۆجی سەهۆڵبەندی نەرویج، ڕێچکەی تەنگ و باریك، چیاکان و دەریاچەکان. ئەوانەی کە  پێزانینیان هەیە بۆ شارۆچکە و شارە وێنە ئاساکان بە هەمان شێوە چێژ لە نەرویج وەردەگرن. لە سەر کەنار دەریای باشوری ئۆسڵۆیە، پایتەخت نەرویج، تایبەتمەندی تەلارسازی ناوچەیی و سەرەتای نوێترین بیناکان. ئۆسڵۆ بە هەمان شێوە پءشنیاری کلتووریە هەیە لەوانە مۆزەخانەی کەشتی ڤایکینگ و پاڕکی پەیکەرتاشی ڤیگلاند. بۆ جۆش و خرۆشی وەرزشی، بازی خلیسکانی هۆلمێنکۆڵباکێن هەیە، پێشنیاری دیمەنی بەستەڵەکی و بە هەمان شێوە ڕکابەری دڵەڕاوکێی. لە دەرەوەی پایتەخت، شاۆچکەی بێرگێن تایبەتمەندی ماڵە پڕ ڕەنگەکان و کەشتیوانی هەیە. لەوپەڕی ڕۆژهەڵاتی نەرویج، هەرێمی لیلێهاممەر، شوێنی یاریەکانی ئۆڵۆمپیادی ١٩٩٤، لێخوڕینی هێڵی تەلی، پاسکیلسواری شاخاوی، و مۆزەخانەی هونەری دروستکردنی بەرز پێشنیار دەکات. چێشخانەی نەرویجی زیاتر سەرنجی گەشتیاران ڕادەکێشێت بە خواردنە ساناکانی وەك ماسی، موتتۆن (گۆشتی ئاژەڵ)، تووی کێوی، و وافڵ (جۆرە کیکێکە).

یەکێك لە دەوڵەتە ئەندامەکانی شینگنی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، نەرویج ڕێکەوتننامەی شینگنی واژۆکرد لە ساڵی ١٩٩٩، بوو بە بەشێك لە ناوچەی شینگن لە ٢٠٠١.

شایستەبوون

شایستەبوون بۆ ڤیزای شینگن بۆ وڵاتی نەرویج هاوڵاتیانی وڵاتانی جیهانی سێهەمی خەڵکی ئەم دەوڵەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت، کە بەدەرکراون لە ڤیزای بێ پارە بۆ نەرویج \ناوچەی شینگن، و بەم جۆرە شایستەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای شینگن بۆ نەرویج:

1. ئەفغانستان

53. لاۆس

2. جەزائیر

54. لوبنان

3. ئەلگۆنیا

55. لێسۆتهۆ

4. ئەرمینیا

56. لیبیا

5. ئازربایجان

57. لایبریا

6. بەحرەین

58. مەدەغەشقەر

7. بەنگلادیش

59. مەلاوی

8. بێلاڕوس

60. ماڵدیڤ

9. بێڵیز

61. مالی

10. بێنین

62. مۆڕیتانیا

11. بهوتان

63. مەنگۆلیا

12. پۆلیڤیا

64. مەغریب

13. بۆسنا

65. مۆزەمبیق

14. بورکینا فاسۆ

66. نامبیا

15. بورما\میانمار

67. ناوڕو

16. بوروندی

68. نیپاڵ

17. کەمبۆدیا

69. نایجەڕ

18. کامیڕۆن

70. نایجیریا

19. کاپێ ڤێردێ

71. کۆریای باکور

20. کۆماری ئەفریقای ناوڕاست

72. عومان

21. چاد

73. پاکستان

22. چین

74. پاپاو گینیای نوێ

23. کۆمۆڕۆس

75. فیلیپین

24. کۆنگۆ

76. قەتەڕ

25. كوت ديفوار

77. ڕوسیا

26. کوبا

78. ڕواندا

27. کۆماری کۆنگۆی دیموکرات

79. ساو تۆمێ و پرینسیپ

28. جیبۆتی

80. سعودیە

29. کۆماری دۆمێنیکا

81. سەنیگال

30. ئیکوادۆر

82. سیێرا لۆنێ

31. میسڕ

83. سۆماڵ

32. گینیای ناوڕاست

84. ئەفریقای باشور

33. ئێریتریا

85. سودانی باشور

34. ئیسیوبیا

86. سری لانکا

35. فیجی

87. سودان

36. گابۆن

88. سورینام

37. گابیا

89. سویسرا

38. گانا

90. سوريا

39. گینیا

91. تاجاکستان

40. گینیا-بیساو

92. تەنزانیا

41. گوانا

93. تایلەند

42. هایتی

94. تۆگۆ

43. هندستان

95. تونس

44. ئیندۆنیزیا

96. تورکیا

45. ئێران

97. تورکمانستان

46. عێراق

98. ئۆگەندا

47. جامایکا

99. ئۆزباکستان

48. ئەردەن

100. ڤێتنام

49. کازاخستان

101. یەمەن

50. کینیا

102. زامبیا

51. کوەیت

103. زیمبابۆی

52. قڕغستان

 

کەسانی هاوڵاتی ئەم ناوچانە\هەرێمانە بەهەمان شێوە پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن: کۆسۆڤۆ و دەسەڵاتی فەڵەستن.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

فۆڕمەکانی داواکاری ڤیزای شینگنی نەرویج بەردەستن بە زمانی هەنگاری، ئینگلیزی یان فەڕەنسی. سەڕەڕای ئەمەش، ئەگەر داواکاریەکەت خاڵی نووسراوی تێدابێت بە زمانێك جگە لەم ٣ زامانە، ئەوا پێویستی بە وەرگێڕانێکی هاوپێچی فەرمی دەبێت بۆ سەر هەنگاری یان ئینگلیزی. هەموو بەڵگەنامە پیویستەکان بۆ ڤیزای شێنگنی نەرویج دەبێت پڕبکرێنەوە بە بەکارهێنانی پیتی گەورەی ڕۆمانی.

داواکاریەکان بۆ هەموو جۆرە ڤیزا شینگنەکانی نەرویج دەبێت پێداویستیە بنچینەییە سەرەتاییەکانی تێدابێت، ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:

  • پاسپۆڕتی کارا
  • دوو وێنەی قەبارەیی پاسپۆڕت
  • فۆڕمی داواکاری
  • پەنجەمۆر (زانیاری بایۆمێتری)
  • بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشتکردن
  • تێچووی ڤیزا
  • پێوسیتەکانی پەوەندیدار بە گەشتەکەت:
    • هۆکار بۆ سەردانەکەت
    • لە کوێ دەمێنیتەوە (شوێنی حەوانەوە)
    • چۆن پارەی گەشتەکەت دابین دەکەیت (دارایی)
    • بەلگەی ئەوەی کە تۆ نەرویج جێدەهێڵیت بەرلەوەی ڤیزاکەت ناکارابێت\بەسەربچێت. ئەمە بەشێوەیەکی بڵاو لە شێوەی تکتی پارەدراوی فڕۆکەیە (بەڵگەی گەڕانەوە).

تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەوەی چی بخەیتە داواکاریەکەتەوە، لەوانە پێناسی وردی پێداویستیە داواکراوەکان، تکایە سەیری : پێداویستیە سەرەتاییەکان بکە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ڕەنگە پیویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر  پێشکەش بکەیت بۆ پاڵپشتی ڤیزای شینگنی نەرویج لەبارەی مەبەستە دیاریکراوەکەت بۆ گەشتکردن.

تێچووەکان

تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگنی نەرویج بۆ کەسێکی ئاسایی ٨٠ یۆرۆیە. کەسانی دیاریکراو لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەدەرکراون لە هەموو جۆرەکانی تێجوو ڤیزا. بۆ ئەوەی ڤیزای شینگن بۆ نەرویج بەدەست بهێنیت ئەوا دەبێت پارەی خزمەتگوزاری بنێریت لەگەڵ داواکاریەکەتدا – ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم خەرجیانە ناگەڕێنرێنەوە.

Norway Schengen Visa

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت: هەنگاوەکان

  • هەنگاوی ١: مەبەستەکەت دیاریبکە بۆ گەشتکردن بۆ نەرویج، کە جۆری ئەو ڤیزایە دیاریدەکات کە پێویستە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.
  • هەنگاوی ٢: ژمارەی چونەژوورەوەکان دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ نەرویج\ناوچەی شینگن.
  • هەنگاوی ٣: بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە.
  • هەنگاوی ٤: داواکاریەکەت پڕبکەرەوە.
    • کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی ڤیزای جیاوازی نەرویج ڕیگەی جیاوازیان هەیە بۆ بەدەست گەیشتنی داواکاریەکان. بە گوێرەی ئەو شوێنەی کە تۆ داواکاری لێوە پێشکەش دەکەیت، دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت لە ڕێگەی ماڵپەڕی داواکاری ئینتەرنێتی UDIی نەرویج. لێرە ماڵپەڕی ئینتەرنێتی بەدەست بخە و شوێن هەنگاوەکانی خوارەوە بکەوە:
      1.  نەتەوایەتیەکەت، ناونیشانەکەت تۆمار بکە، و وەڵامی پرسیارەکان بدەرەوە لەبارەی جۆر و مەبەستی ئەو ڤیزای کە تۆ داواکاری پێشکەش دەکەیت، بۆ ئەوەی هەژمارێکی ئینتەرنێتی دروست بکەیت.
      2. تێچووی داواکاریەکەت بدە.
      3.  دوای ئەوەی کە تۆ ئیمەیڵێكت بەدەت دەگات کە دەڵێت تۆ بە سەرکەوتووی تۆماربوویت و پارەت داوە، تۆ دەتوانیت دەست بکەیت بە پڕکردنەوەی دواکاریەکەت بۆ ڤیزای شینگنی نەرویج.
    • ئەوانەی کە شایستەنین بۆ بەکارهێنانی ماڵپەڕی ئینەرنێتی نەرویج دەبێت فۆڕمی داواکاری چاپ بکەن، واژۆ بکەن، پێشکەش بکەن کە بەردەتە لێرە.
  • هەنگاوی ٥: کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری ڤیزای شینگن (ئەگەر دەگونجێت).
    • ڕەنگە پێویست بکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، بۆ کاتێك کە تۆ ئەمە دەکەیت دەبێت لە ماوەی کاتژمێرەکانی ئاسایی کارکردندا بێت.
    • ئەگەر تۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی ئینتەرنێتی UDIی نەرویج داواکاریەکەت پیشکەش دەکەیت، ئەوا بە گشتی داوات لیدەکرێت کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکەت. تۆ دەتوانیت ئەمە بە ئینتەرنێت بکەیت، لە ڕێگەی ئەم لینکە.
    • ئەگەر تۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی UDIی نەرویج داواکاریەکەت پیشکەش ناکەیت، ئەوا تۆ دەتوانیت ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکەیت بە کۆنسوڵخانەکە\ناوەندی ڤیزاکەت بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا پێویست دەکات کتێک بۆ دیدار دیاری بکەیت بۆ ئەوەی داواکاریەکەت پێشکەش بکەیت.
  • هەنگاوی ٧: داواکاری ڤیزای شینگن پێشکەش بکە (بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لە گەشتکردن، نەوەك ٦ مانگ بەرلەوە).
    • کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی جیاوازی نەرویج ڕێکاری جیاوازیان هەیە بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان، لە زۆربەی دۆخەکاندا، داواکاریەکان بۆ ڤیزای شینگنی نەرویج پیویستە پێشکەش بکرێن بە شێوەی کەسی لە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزای نەرویج کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
    • کاتێك داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت، ئەوا بە گشتی داوات ڵێدەکرێت بۆ پێشکەشکردنی زانیاری بایۆمیتری (پەنجەمۆر). منداڵانی بچوکتر لە ١٢ ساڵ بەدەرخراون لە وەرگرتنی پەنجەمۆر. سەڕەڕای  ئەوەش، وێنەی دەماوچاوی کەسی پێویستە بۆ هەموو داواکاران بەبێ گوێدانە تەمەنیان.
    • تکایە تێبینی ئەوە بکە، کە دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەت، ڕەنگە داوات لێبکرێت لە ڕۆژێکی دواتردا بگەڕێیتەوە بۆ چاوپێکەستنی کەسی بۆ دابینکردنی زانیاری\ماددەی زیاتر لەبارەی گەشتەکەتەوە.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

داواکاری پێشکەش بکە بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

داواکاریەکان بۆ ڤیزا شینگنەکانی نەرویج پێویستە پێشکەش بکرێن لە کونسولخانە\باڵوێزخانەی نەرویج یان لە ناوەندێکی داواکاری ڤیزا کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ نەرویج.

بە بیردۆزی، دەبێت تۆ داواکاریەکەت بۆ ڤیزای شینگنی نەرویج دادەبەزێنیت لەو وڵاتەی کە تۆ بەشێوەی یاسایی تێیدا نیشتەجێیت\یان هاوڵاتیت.

ئەگەر تۆ داواکاری پێشکەش بکەی لە ڕێگەی کۆنسوڵخانە\باڵوێزخانەی نەرویج یان ناوەندی پێشکەش کردنی ڤیزا لە وڵاتێکدا کە بە یاسایی تێیدا نیشتەجێیت، ئەوا دەبێت سەرەتا تۆ مۆڵەتێك بەدەست بگات لەلایەن باڵوێزخانەی نەرویج لەو وڵاتەدا.

لەو وڵاتانەی کە کونسوڵخانەی نەرویج بوونی نیە، ڕەنگە بکرێت داواکاریەکان لە ڕێگەی کونسوڵخانەی دەوڵەتێکی شنگنەوە بنێرێێن کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی کونسوڵخانەی نەرویج دەکات.

کاتی پڕۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگن

کاتی گشتی پرۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگنی نەرویج بەگشتی نزیکەی ١٥ ڕۆژە، هەرچەندە ڕەنگە هەتا ٤٥ ڕۆژ بخایەنیت لە کەیسی دیاریکراودا.

ئەگەر ڤیزاکە پەسەندکرا:

ڤیزاکەت هەڵبگرە و دڵنیابە لەوەی کە زانیاریەکانی کارایە و تەواوە.

ئەگەر ڤیزاکەت ڕەتکرایەوە:

  • ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنی نەرویجت بەدەست گەیشت، ئەوا تۆ (یان بریاکاری یاسایی خۆت) مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە لە ماوەی ٣ مانگ لە بەدەست گەیشتنی ڕەتکردنەوەکەت.
  • تکایە تێبینی ئەوە بکە کە تێهەڵچونەوەکەت ئەگەری هەیە ڕەتبکرێتەوە ئەگەر بەڵگەنامە\ماددەی نووسینی نوێ لەخۆنەگرێت.
  • تکایە تێبینی ئەوە بکە کە هیچ تێچوویەك بوونی نیە بۆ تێهەڵچوونەوە.
  • پێویستە تۆ تێهەڵچوونەوەکەت بنێریت یاخود بۆ UDI یان باڵوێزخانە.
    • ئەگەر تێهەڵچوونەوە بکرێت لەلایەن UDI:
      • وەکو داواکارێك، تۆ دەتوانیت خۆت تێهەڵچوونەوەی بڕیارەکە بکەیت یان ڕەنگە کەسێك ڕابسپێریت بۆ پێشکەش کردنی تێهەڵچوونەوەکەت بۆ تۆ بە بەخشینی دەسەڵاتی پارێزەری یاسایی پێیان.
      • تێهەڵچوونەوەکەت دەبێت لە شێوەی نامەیەکدا بێت، بە ئینگلیزی یان نەرویجی نووسرابێت (یان بە فەرمی وەرگێڕرابێت بۆ سەر هەریەکێك لە زمانەکان) و دەبێت ڕونی بکەیتەوە بۆچی تێهەڵجوونەوە دەکەیت (نم. بۆچی لەو باوەڕەدایت کە بڕیارێکی هەڵە دراوە لەبارەی داواکاری ڤیزاکەت).
      • نامەکەت واژۆ بکە.
      • وێنەیەك بلکێنە لە نامە واژۆکراوەکەت و هەر زانیاریەکی نوێ کە تۆ ئارەزوو دەکەیت بیخیتە وێب سایتی UDI.
      • تۆ ئیمەیڵێك یان نوسینێکت پێدەگات کە دەریدەخات تێهەڵچوونەوەکەت گەیشتووە.
      • UDI تێهەڵچوونەوەکەت بە هەند وەردەگرێت. ئەگەر ڕەتکردنەوەکە نەگۆڕێت، ئەوا تێهەڵچوونەکەت دەنێررێت بۆ ئەنجومەنی تێهەڵچوونەوەی کۆچبەران (UNE).
      • ئەگەر UDI ڕتکردنەوەکەت نەگۆڕێت، ئەوا تۆ تواناکات بۆ تێهەڵچوونەوە بەفیڕۆداوە.
    • ئەگەر تێهەڵچوونەوە بکرێت بۆ باڵوێزخانە:
      • پێویستە تۆ شوێن هەمان هەنگاوەکانی سەرەوە بکەویت، تەنها ئەوە نەبێت کە دەبێت تۆ نامەکە و پێداویستیە پەیوەندیدارەکانی تر بنێریت بۆ ناونیشانی جێگیری باڵوێزخانەکە.

لە کۆتاییدا، کاتێك کە تۆ ڤیزای شینگنی نەرویج بەدەست دەهێنیت، تکایە تێبینی ئەمانەی خوارەوە بکە:

ڕەنگە ڤیزاکەیت هەڵبوەشێنرێتەوە ئەگەر تۆ کونسوڵخانە\ناوەندی داواکاری ڤیزای نەرویج ئاگادار نەکەیتەوە لە هەر گۆڕانکاریەك لە ئاڕاستەی گەشتەکەت کە ڕوودەدات دوای ئەوەی کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت.

پەسەندبوونت بۆ ڤیزای شینگن دڵنیایی نادات لە چوونە ناوەوە بۆ هەریەك لە نەرویج یان ناوچەی گشتی شینگن – دەکرێت جارێکی تر چونەژوورەوەت ڕەتبکرێتەوە بۆ هەردوو ناوچەکان لەکاتی گەیشتندا.

لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە پێویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر نیشان بدەیت لەبارەی داراییەکانت یان شوێنی مانەوە بۆ ئەوەی بچیتە نەرویج\ناوچەی شینگن.