لیستی ناوەرۆک

پوختەیەك لەسەر پۆڵەندا

پۆڵەندا وڵاتێکی ناوەندی ئەوروپیە و دەکەوێتە سەر دەریای باڵتیك، سنوری هەیە لەگەڵ ٦ وڵاتدا، لەوانە ئەڵمانیا و کۆماری چیك لە ڕۆژئاوا، ئۆکڕانیا و بێلاڕوسیا لە ڕۆژئاوا. پۆڵەندی زمانی فەرمی دانیشتوانە نزیك ٣٨ ملئۆنیەکەیە.

شەشەم جەنجاڵترین وڵآت لە ئەوروپا، زیاتر لە ١٧.٥ ملیۆن کەس سەردانی پۆڵەندا دەکەن هەموو ساڵێك وەکو گەشتیار. پایتەختەکەی وارشۆ دەکەوێتە سەر ڕباری ڤیستولا، و تایبەتمەنی مێژووی زۆر و ناوچەی کلتوری هەیە، لەوانە قەڵای شاهانە و کۆشکی کلتور و زانست. کۆنترین شارۆچکەکەی ناوچەی کەلەپوری یونسکۆیە-هەموو جوانترین نایابی هەیە لە دوبارە بنیاتنانەوەی لە ڕوخانی جەنگی جیهانی دووەمەوە. تەنها باشوری شاری کۆن بریتیە لە پارکی سەدەی ١٨ی زاینی، لازیێنکی بە کۆشکێکی مێژوویی تەواوەوە، دەریاچە، و تاوسی پڕ جوڵە. کراکۆو، شارێك لە باشوری پۆڵەندا، پێشنیاری ناوەندێکی سەدەکانی ناوڕاست و نیشینگەی جولەکەکان دەکات. کلۆس هۆڵە مێژووییەکەی، تەلاری بازرگانی سەدەی ١٤ کە بە جوانی نۆژەنکراوەتەوە و پێشنیاری هەیوان و قاوەخانەکان و دیمەنی سەیند ماریس باسیلسیا دەکات. گەشتیاران بۆ شاری گدانکس لەسەر دەریای باڵتیك دەتوانن دەیمەنی پیشەسازی دەریایی مەزن ببینن، بە تایبەتی ناوەندی هاوبەشیە مێژووییەکەی، کە یادکردنەوەی گشتی بە جوڵەی یەکیتی بازرگانی ١٩٨٠ دەدات. گدانکس بە ناوبانگە بۆ وێنەی دیواری زاسپا، و بازاڕی درێژ، یەکێك لە هەرە شەقامە وێنگیراوەکان لە جیهاندا. بۆ خرۆشراوانای سروشت، پۆڵەندا پێشنیاری پارکی نیشتمانی تاتڕا دەکات لە باشور و بەرە و ڕۆژهەڵات، مامۆسی مەزنی دارستانی بەیڵۆیێزا. گەشتیاران لە سەرتاسەری پۆڵەندا دەتوانن تامی خواردنی پۆڵەندی بکەن، لەوانە بیگۆس، شۆربای ڕاوچی، و کولیچەی پۆڵەندی: پیێرۆگیێس.

پۆڵەندا ڕکەوتنامەی شینگنی واژۆکرد لەساڵی ٢٠٠١ و بوو بە بەشێك لە ناوچەی شینگن لە ساڵی ٢٠٠٧.

شایستەبوون

شایستەبوون بۆ ڤیزای شینگن بۆ وڵاتی پۆڵەندا هاوڵاتیانی وڵاتانی جیهانی سێهەمی خەڵکی ئەم دەوڵەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت، کە بەدەرکراون لە ڤیزای بێ پارە بۆ پۆڵەندا \ناوچەی شینگن، و بەم جۆرە شایستەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای شینگن بۆ پۆڵەندا:

1. ئەفغانستان

53. لاۆس

2. جەزائیر

54. لوبنان

3. ئەلگۆنیا

55. لێسۆتهۆ

4. ئەرمینیا

56. لیبیا

5. ئازربایجان

57. لایبریا

6. بەحرەین

58. مەدەغەشقەر

7. بەنگلادیش

59. مەلاوی

8. بێلاڕوس

60. ماڵدیڤ

9. بێڵیز

61. مالی

10. بێنین

62. مۆڕیتانیا

11. بهوتان

63. مەنگۆلیا

12. پۆلیڤیا

64. مەغریب

13. بۆسنا

65. مۆزەمبیق

14. بورکینا فاسۆ

66. نامبیا

15. بورما\میانمار

67. ناوڕو

16. بوروندی

68. نیپاڵ

17. کەمبۆدیا

69. نایجەڕ

18. کامیڕۆن

70. نایجیریا

19. کاپێ ڤێردێ

71. کۆریای باکور

20. کۆماری ئەفریقای ناوڕاست

72. عومان

21. چاد

73. پاکستان

22. چین

74. پاپاو گینیای نوێ

23. کۆمۆڕۆس

75. فیلیپین

24. کۆنگۆ

76. قەتەڕ

25. كوت ديفوار

77. ڕوسیا

26. کوبا

78. ڕواندا

27. کۆماری کۆنگۆی دیموکرات

79. ساو تۆمێ و پرینسیپ

28. جیبۆتی

80. سعودیە

29. کۆماری دۆمێنیکا

81. سەنیگال

30. ئیکوادۆر

82. سیێرا لۆنێ

31. میسڕ

83. سۆماڵ

32. گینیای ناوڕاست

84. ئەفریقای باشور

33. ئێریتریا

85. سودانی باشور

34. ئیسیوبیا

86. سری لانکا

35. فیجی

87. سودان

36. گابۆن

88. سورینام

37. گابیا

89. سویسرا

38. گانا

90. سوريا

39. گینیا

91. تاجاکستان

40. گینیا-بیساو

92. تەنزانیا

41. گوانا

93. تایلەند

42. هایتی

94. تۆگۆ

43. هندستان

95. تونس

44. ئیندۆنیزیا

96. تورکیا

45. ئێران

97. تورکمانستان

46. عێراق

98. ئۆگەندا

47. جامایکا

99. ئۆزباکستان

48. ئەردەن

100. ڤێتنام

49. کازاخستان

101. یەمەن

50. کینیا

102. زامبیا

51. کوەیت

103. زیمبابۆی

52. قڕغستان

 

کەسانی هاوڵاتی ئەم ناوچانە\هەرێمانە بەهەمان شێوە پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن: کۆسۆڤۆ و دەسەڵاتی فەڵەستن.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

هەموو بەڵگەنامە پێسیتەکانی ڤیزای شینگنی پۆڵەندا دەبێت پڕبکرێتەوە بە بەکارهێنانی پیستی گەورە، تەواوبکرێت\وەربگێڕرێت بۆ سەر زمانی پۆڵەندی یان ئینگلیزی. داواکاریەکان بۆ هەموو جۆرە ڤیزا شینگنەکانی پۆڵەندا دەبێت پێداویستیە بنچینەییە سەرەتاییەکانی تێدابێت، ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:

  • پاسپۆڕتی کارا
  • دوو وێنەی قەبارەیی پاسپۆڕت
  • فۆڕمی داواکاری
  • پەنجەمۆر (زانیاری بایۆمێتری)
  • بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشتکردن
  • تێچووی ڤیزا
  • پێوسیتەکانی پەوەندیدار بە گەشتەکەت:
    • هۆکار بۆ سەردانەکەت
    • لە کوێ دەمێنیتەوە (شوێنی حەوانەوە)
    • چۆن پارەی گەشتەکەت دابین دەکەیت (دارایی)
    • بەلگەی ئەوەی کە تۆ پۆڵەندا جێدەهێڵیت بەرلەوەی ڤیزاکەت ناکارابێت\بەسەربچێت. ئەمە بەشێوەیەکی بڵاو لە شێوەی تکتی پارەدراوی فڕۆکەیە (بەڵگەی گەڕانەوە).

تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەوەی چی بخەیتە داواکاریەکەتەوە، لەوانە پێناسی وردی پێداویستیە داواکراوەکان، تکایە سەیری : پێداویستیە سەرەتاییەکان بکە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ڕەنگە پیویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر  پێشکەش بکەیت بۆ پاڵپشتی ڤیزای شینگنی پۆڵەندا لەبارەی مەبەستە دیاریکراوەکەت بۆ گەشتکردن.

تێچووەکان

تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگنی پۆڵەندا بۆ کەسێکی ئاسایی ٨٠ یۆرۆیە. کەسانی دیاریکراو لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەدەرکراون لە هەموو جۆرەکانی تێجوو ڤیزا. بۆ ئەوەی ڤیزای شینگن بۆ پۆڵەندا بەدەست بهێنیت ئەوا دەبێت پارەی خزمەتگوزاری بنێریت لەگەڵ داواکاریەکەتدا – ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم خەرجیانە ناگەڕێنرێنەوە.

Poland Schengen Visa

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت: هەنگاوەکان

  • هەنگاوی ١: مەبەستەکەت دیاریبکە بۆ گەشتکردن بۆ پۆڵەندا، کە جۆری ئەو ڤیزایە دیاریدەکات کە پێویستە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.
  • هەنگاوی ٢: ژمارەی چونەژوورەوەکان دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ پۆڵەندا\ناوچەی شینگن.
  • هەنگاوی ٣: بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە.
  • هەنگاوی ٤: کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری ڤیزای شینگن (ئەگەر دەگونجێت)
    • هەر کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەك کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت، ئەوا ڕەنگە پێویست بکات کاتێك دیاری بکەیت لە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزا پۆڵەندیەکەت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکەت. لە هەندێك دۆخدا، ڕەنگە بتوانیت داواکاریەکەت پێشکەش بکەیت بە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، بۆ کاتێك کە تۆ ئەمە دەکەیت دەبێت لە ماوەی کاتژمێرەکانی ئاسایی کارکردندا بێت. ڕاستەخۆ پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزای پۆڵەندا بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا پێویست دەکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکەت.
    • لە دۆخی جێگرەوە، پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزای پۆڵەندا بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا پێویست دەکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکەت.
  • هەنگاوی ٥: داواکاریەکەت پڕبکەرەوە.
    • داواکاریە ئینتەرنێتیەکەت بەدەست بخە لە ڕێگەی هەژمارێکی ئە-ڕاوێژ لێرە. دوای پڕکردنەوەی داواکاریەکە، چاپی بکە، و واژۆی بکە. کۆپی ئەم کاغەزە پێشکەش بکە بە هەر کونسوڵخانە\ناوەندێکی ڤیزای پۆڵەندا کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت
  • هەنگاوی ٦: تێچووی داواکاریەکە بدە.
  • هەنگاوی ٧: داواکاری ڤیزای شینگن پێشکەش بکە (بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لە گەشتکردن، نەوەك ٦ مانگ بەرلەوە).
    • کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی جیاوازی پۆڵەندا ڕێکاری جیاوازیان هەیە بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان، لە زۆربەی دۆخەکاندا، داواکاریەکان پیویستە پێشکەش بکرێن بە شێوەی کەسی لە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
    • کاتێك داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت، ئەوا بە گشتی داوات ڵێدەکرێت بۆ پێشکەشکردنی زانیاری بایۆمیتری (پەنجەمۆر). منداڵانی بچوکتر لە ١٢ ساڵ بەدەرخراون لە وەرگرتنی پەنجەمۆر. ئەگەر تۆ پەنجەپۆرەکانت پێشکەش کردووە (لەماوەی کەمتر لە ٥٩ مانگ)، ئەوا پێویست ناکات تۆ دووبارە پێشکەشی بکەیتەوە،
    • تکایە تێبینی ئەوە بکە، کە دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەت، ڕەنگە داوات لێبکرێت لە ڕۆژێکی دواتردا بگەڕێیتەوە بۆ چاوپێکەستنی کەسی بۆ دابینکردنی زانیاری\ماددەی زیاتر لەبارەی گەشتەکەتەوە.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

داواکاری پێشکەش بکە بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

داواکاریەکان بۆ ڤیزا شینگنەکانی پۆڵەندا پێویستە پێشکەش بکرێن بە شێوەی کەسی یاخود لە کونسولخانەی پۆڵەندا یان لە ناوەندی داواکردنی ڤیزا کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ پۆڵەندا.

بە بیردۆزی، دەبێت تۆ داواکاریەکەت بۆ ڤیزای شینگنی پۆڵەندا دادەبەزێنیت لەو وڵاتەی کە تۆ بەشێوەی یاسایی تێیدا نیشتەجێیت\یان هاوڵاتیت.

لەو وڵاتانەی کە کونسوڵخانەی پۆڵەندا بوونی نیە، ڕەنگە بکرێت داواکاریەکان لە ڕێگەی کونسوڵخانەی دەوڵەتێکی شنگنەوە بنێرێێن کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی کونسوڵخانەی پۆڵەندا دەکات.

کاتی پڕۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگن

کاتی گشتی پرۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگنی پۆڵەندا بەگشتی نزیکەی ١٥ ڕۆژە، هەرچەندە ڕەنگە هەتا ٦٠ ڕۆژ بخایەنیت لە کەیسی دیاریکراودا.

ئەگەر ڤیزاکە پەسەندکرا:

ڤیزاکەت هەڵبگرە و دڵنیابە لەوەی کە زانیاریەکانی کارایە و تەواوە.

ئەگەر ڤیزاکەت ڕەتکرایەوە:

ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنی پۆڵەندات بەدەست گەیشت، ئەوا تۆ (یان بریاکاری یاسایی خۆت) مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە لە ماوەی ١٤ ڕۆژ لە بەدەست گەیشتنی ڕەتکردنەوەکەت.

پێووسیتە تۆ تێهەڵچوونەوەی ڤیزای شینگنەکەت پێشکەش بکەیت بەو کونسوڵەخانەیەی کە ڤیزاکەتی ڕەتکردووەتەوە.

ئەگەر کونسوڵخانەکەت ڕەتکدنەوەکەتی نەگۆڕی، ئەوا دەتوانیت دواین داواکاری بۆ تێهەڵچوونەوە پیشکەش بکەیت بە دادگای دەسەڵاتی هەرێمی لە وارشۆ لە ڕێگەی هەمان کونسوڵخانە.

لە کاتێکدا هیچ تێچویەکی تێهەڵچوونەوە بونی نیە بۆ داواکاری تێهەڵچوونەوەی سەرەتایی، سەڕەڕای ئەمەش، ئەگەر کونسوڵخانەکەت تێهەڵچوونەوەکەتی ڕەتکردەوە، و تۆ بەرەوپێشچونت هەڵبژارد بە دوایین تێهەڵچوونەوە لە ڕێگەی دادگاکانی پۆڵەندا، ئەوا خەرجی بوونی دەبێت، کە لە زۆربەی دۆخەکاندا دەگەڕێنرێتەوە، بەڵام لە هەندێك دۆخدا ناگەڕێنرێتەوە، بەبێ جیاوازی لە دەرەنجامی تێهەڵچوونەوەکە (ئەرێنی یان نەرێنی).

لە کۆتاییدا، کاتێك کە تۆ ڤیزای شینگنی پۆڵەندا بەدەست دەهێنیت، تکایە تێبینی ئەمانەی خوارەوە بکە:

ڕەنگە ڤیزاکەیت هەڵبوەشێنرێتەوە ئەگەر تۆ کونسوڵخانە\ناوەندی داواکاری ڤیزای پۆڵەندا ئاگادار نەکەیتەوە لە هەر گۆڕانکاریەك لە ئاڕاستەی گەشتەکەت کە ڕوودەدات دوای ئەوەی کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت.

پەسەندبوونت بۆ ڤیزای شینگنی پۆڵەندا دڵنیایی نادات لە چوونە ناوەوە بۆ هەریەك لە پۆڵەندا یان ناوچەی گشتی شینگن – دەکرێت جارێکی تر چونەژوورەوەت ڕەتبکرێتەوە بۆ هەردوو ناوچەکان لەکاتی گەیشتندا.

لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە پێویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر نیشان بدەیت لەبارەی داراییەکانت یان شوێنی مانەوە بۆ ئەوەی بچیتە پۆڵەندا\ناوچەی شینگن.