لیستی ناوەرۆک

پوختەیەك لەسەر فەڕەنسا

دەکەوێتە نێوان زەریای ئەتلانتیك و دەریای ناوڕاستەوە، فەڕەنسا دەورە دراوە بە ٦ وڵات، لە نێوانیان ئسپانیا لە باشورەوە، ئەڵمانیا و سویسڕا و ئیتاڵیا لە ڕۆژهەڵاتەوە. فەڕەنسی زمانی سەرەکی دانیشتوانێکی ٦٧ ملیۆنیە.

بە زیاتر لە ٩٠ ملیۆن گەشتیاری ساڵانە، فەڕەنسا یەکێکە لە وڵاتە هەرە سەردانکراوەکانی جیهان. پاریس پایتەختەکەیەتی، دووەم هەرە سەردانکراوترین ناوەندی شار لە جیهاندا، بە هێڵکاری تێکڕای ٤٠ ملیۆن گەشتیاری ساڵانە. بە بوونی ڕوباری سێین وەکو دڵی، تەلارسازی مێژوویی، شەقامی فراوان و دڵگیر، و پارگی گشتی ئێجگار گەورە، پاریس بە شێوەیەکی فراوان بە جوانترین و رۆمانسیترین شار دادەنرێت لە جیهاندا. بەناوبانگە بۆ سەمون، پەنیر و کاری هەویری. پاریس گەورەترین کۆکراوەی چێشتخانە تایبەتەکانی میشیلینی ئەستێرەیی هەیە، وە بە هەمان شێوە هەرە سەرنداکراوترین هۆزەخانە-لۆڤرێ، ماڵی بەناوبانگترین تابلۆ: مۆنالیزای داڤینشی. ڕاستەوخۆ بەدرێژایی لۆڤرێ، موسێی د’ئۆرسەی شانازی گەورەترین کۆۆکراوەی جیهانی هونەری چێژبەخشیە. مێژوویچەندین سەدەی فەڕەنسا ڕەنگدەداتەوە لە تەلارەکان و پەیکەرەکاندا کە ڕیزیان بەستووە لەسەر شەقامە وێنە ئاساکان، لەوانە تاوەری ئیڤڵی سیمبوڵی و نوتردامی چەند نهۆم. بە مانای وشەی شێواز، پاریس نیشتمانی هەرە  بەناوبانگترین مۆدە گرانبەهاکانە، لەوانە شانێل و دیۆر. تەواوکەر بۆ ژیانی پاریسیەکان بریتیە لە قاوەخانەکانە، لەوانە ئەوانەی کە بە نەمریکراون لەلایەن نووسەرەکانی وەك هۆگۆ، بەلزاك و ستارتێ. لەگەڵ ئەمەشدا فەڕەنسا پێشکەشکاری زۆر زیاتری کلتوری و دیمەنی هەیە لە دەرەوەی پایتەخت، لە کۆشکی ڤێرسالیس کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٧ی زاینی بۆ دیزنیلانی پارسی مۆدێرن. دیمەنە سروشتیەکەی فەڕەنسا فڕین و خلیسکانی سەربەفرت پێشکەش دەکات لە باکووری چیای ئەلپس، باخچە ترێ وێنە ئاساکان، زەویاکی گوڵی ئەرخەوان، و کەناردەریا دڵگیرەکانی دەریای ناوڕاست لە باشور.

یەکیك لە چوار واژۆکارە بنچینەییەکانی ڕێکەوتننامەی شینگن لە ١٩٨٥. فەڕەنسا لە ١٩٩٥ چووە ناوچەی شینگنەوە.

تکایە تێبینی ئەوە بکە کە خاکە دەرەکیەکانی فەڕەنسا بە بەشێك لە ناوچەی شینگن دانانرێت. ئەمە مانای وایە کە ڤیزای شینگن ڕێگەت پێنادات بچیتە خاکە دەرەکیەکانی فەڕەنساوە، کە سیستەمی ڤیزای خۆیان هەیە.

شایستەبوون

شایستەبوون بۆ ڤیزای شینگن بۆ وڵاتی فەڕەنسا هاوڵاتیانی وڵاتانی جیهانی سێهەمی خەڵکی ئەم دەوڵەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت، کە بەدەرکراون لە ڤیزای بێ پارە بۆ فەڕەنسا\ناوچەی شینگن، و بەم جۆرە شایستەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای شینگن بۆ فەڕەنسا:

1. ئەفغانستان

53. لاۆس

2. جەزائیر

54. لوبنان

3. ئەلگۆنیا

55. لێسۆتهۆ

4. ئەرمینیا

56. لیبیا

5. ئازربایجان

57. لایبریا

6. بەحرەین

58. مەدەغەشقەر

7. بەنگلادیش

59. مەلاوی

8. بێلاڕوس

60. ماڵدیڤ

9. بێڵیز

61. مالی

10. بێنین

62. مۆڕیتانیا

11. بهوتان

63. مەنگۆلیا

12. پۆلیڤیا

64. مەغریب

13. بۆسنا

65. مۆزەمبیق

14. بورکینا فاسۆ

66. نامبیا

15. بورما\میانمار

67. ناوڕو

16. بوروندی

68. نیپاڵ

17. کەمبۆدیا

69. نایجەڕ

18. کامیڕۆن

70. نایجیریا

19. کاپێ ڤێردێ

71. کۆریای باکور

20. کۆماری ئەفریقای ناوڕاست

72. عومان

21. چاد

73. پاکستان

22. چین

74. پاپاو گینیای نوێ

23. کۆمۆڕۆس

75. فیلیپین

24. کۆنگۆ

76. قەتەڕ

25. كوت ديفوار

77. ڕوسیا

26. کوبا

78. ڕواندا

27. کۆماری کۆنگۆی دیموکرات

79. ساو تۆمێ و پرینسیپ

28. جیبۆتی

80. سعودیە

29. کۆماری دۆمێنیکا

81. سەنیگال

30. ئیکوادۆر

82. سیێرا لۆنێ

31. میسڕ

83. سۆماڵ

32. گینیای ناوڕاست

84. ئەفریقای باشور

33. ئێریتریا

85. سودانی باشور

34. ئیسیوبیا

86. سری لانکا

35. فیجی

87. سودان

36. گابۆن

88. سورینام

37. گابیا

89. سویسرا

38. گانا

90. سوريا

39. گینیا

91. تاجاکستان

40. گینیا-بیساو

92. تەنزانیا

41. گوانا

93. تایلەند

42. هایتی

94. تۆگۆ

43. هندستان

95. تونس

44. ئیندۆنیزیا

96. تورکیا

45. ئێران

97. تورکمانستان

46. عێراق

98. ئۆگەندا

47. جامایکا

99. ئۆزباکستان

48. ئەردەن

100. ڤێتنام

49. کازاخستان

101. یەمەن

50. کینیا

102. زامبیا

51. کوەیت

103. زیمبابۆی

52. قڕغستان

 

کەسانی هاوڵاتی ئەم ناوچانە\هەرێمانە بەهەمان شێوە پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن: کۆسۆڤۆ و دەسەڵاتی فەڵەستن.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

دەبێت هەموو بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ ڤیزا شینگنە فەڕەنسیەکەت تەواوبکرێن\وەربگێڕرێن بۆ سەر فەڕەنسی، ئینگلیزی یان ئسپانی. داواکاریەکان بۆ هەموو جۆرە ڤیزا شینگنەکانی فەڕەنسا دەبێت پێداویستیە بنچینەییە سەرەتاییەکانی تێدابێت، ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:

  • پاسپۆڕتی کارا
  • دوو وێنەی قەبارەیی پاسپۆڕت
  • فۆڕمی داواکاری
  • پەنجەمۆر (زانیاری بایۆمێتری)
  • بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشتکردن
  • تێچووی ڤیزا
  • پێوسیتەکانی پەوەندیدار بە گەشتەکەت:
    • هۆکار بۆ سەردانەکەت
    • لە کوێ دەمێنیتەوە (شوێنی حەوانەوە)
    • چۆن پارەی گەشتەکەت دابین دەکەیت (دارایی)
    • بەلگەی ئەوەی کە تۆ فەڕەنسا جێدەهێڵیت بەرلەوەی ڤیزاکات ناکارابێت\بەسەربچێت. ئەمە بەشێوەیەکی بڵاو لە شێوەی تکتی پارەدراوی فڕۆکەیە (بەڵگەی گەڕانەوە).

تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەوەی چی بخەیتە داواکاریەکەتەوە، لەوانە پێناسی وردی پێداویستیە داواکراوەکان، تکایە سەیری : پێداویستیە بنچینەییە سەرەتاییەکان بکە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ڕەنگە پیویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر  پێشکەش بکەیت بۆ پاڵپشتی ڤیزای شینگنی فەڕەنسا لەبارەی مەبەستە دیاریکراوەکەت بۆ گەشتکردن.

تێچووەکان

تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگنی فەڕەنسا بۆ کەسێکی ئاسایی ٨٠ یۆرۆیە. کەسانی دیاریکراو لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەدەرکراون لە هەموو جۆرەکانی تێجوو ڤیزا. بۆ ئەوەی ڤیزای شینگن بۆ فەڕەنسا بەدەست بهێنیت ئەوا دەبێت پارەی خزمەتگوزاری بنێریت لەگەڵ داواکاریەکەتدا – ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم خەرجیانە ناگەڕێنرێنەوە.

France Schengen Visa

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت: هەنگاوەکان

  • هەنگاوی ١: مەبەستەکەت دیاریبکە بۆ گەشتکردن بۆ فەڕەنسا، کە جۆری ئەو ڤیزایە دیاریدەکات کە پێویستە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.
  • هەنگاوی ٢: ژمارەی چونەژوورەوەکان دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ فەڕەنسا\ناوچەی شینگن.
  • هەنگاوی ٣: بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە.
  • هەنگاوی ٤: کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری ڤیزای شینگن (ئەگەر دەگونجێت)
    • زۆربەی کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزای فەڕەنسی داوات ڵێدەکەن کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکەت. لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە تۆ بتوانیت داواکاریەکەت پێشکەش بکەیت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، کاتێك کە تۆ ئەمە دەکەیت دەبێت لە ماوەی کاتژمێرەکانی ئاسایی کارکردندا بێت. ڕاستەخۆ پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزاکەت بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا پێویست دەکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکەت.
  • هەنگاوی ٥: داواکاریەکەت پڕبکەرەوە.
    • داواکاری پێشکەش بکە بۆ ڤیزای شینگن لەڕێگەی ڕێبەری ئینتەرنێتی ڤیزای فەڕەنسا (لەگەڵ زمانی فەڕەنسی و ئینگلیزی، ئەم ڕێگەیە بەهەمان شێوە بەردەست بە زمانی ئسپانی، ڕووسی، چیننی، و عەرەبی) لەڕێگەی ئەم لینکەوە. کاتێك تەواودەبیت، هەروو داواکاریە تەواوکراوەکەت و وەرگیراوەکەت چاپ بکە. ئەم کۆپی پەڕەی داواکاریە لەگەڵ هەر بەڵگەنامەیەکی پاڵپشتیکردنی پەیوەندیدار پێشکەش بکە بە هەر کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەکی فەڕەنسا کە لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
  • هەنگاوی ٦: تێچووی داواکاریەکە بدە.
  • هەنگاوی ٧: داواکاری ڤیزای شینگنی ڤەڕەنسا پێشکەش بکە (بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لە گەشتکردن، نەوەك ٦ مانگ بەرلەوە).
    • کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی ڤیزای جیاوازی فەڕەنسا ڕەنگە ڕێکاری جیاواز دابینبکەن بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان. لە زۆربەی دۆخەکاندا،  بەگشتی لەزۆبەی دۆخەکاندا، پێویستە داواکاریەکان بە شێوەی کەسی پێشکەش بکرێن لەو کونسوڵخانە\ناوەندەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت. کاتێك کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت، ئەوا ڕەنگە داوات لێبکرێت زانیاری بایۆمیتری پێشکەش بکەیت (پەنجەمۆر). منداڵانی بچوکتر لە ١٢ ساڵ بەدەرخراون لە وەرگرتنی پەنجەمۆر. سەڕەڕای ئەمەش، وێنەگرتنی دەموچاو داوادەکرێت بەهۆی تەمەنەکەیانەوە. ئەگەر تۆ پەنجەپۆرەکانت پێشکەش کردووە (لەماوەی کمتر لە ٥٩ مانگ)، ئەوا پێویست ناکات تۆ دووبارە پێشکەشی بکەیتەوە.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت

داواکاری پێشکەش بکە بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت

داواکاریەکان بۆ ڤیزا شینگنەکانی فەڕەنسا پێویستە پێشکەش بکرێن یاخود لە کونسولخانەی فەڕەنسا یان لە ناوەندی داواکردنی ڤیزا کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ فەڕەنسا.

تۆ داواکاریەکەت بۆ ڤیزای شینگنی فەڕەنسا دادەبەزێنیت لەو وڵاتەی کە تۆ بەشێوەی یاسایی تێیدا نیشتەجێیت\یان هاوڵاتیت. ئەم لینکە بەکاربهێنە بۆ دۆزینەوە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزا لە ناوچەکەت و دیاریکردنی کاتێك بۆ چاوپێکەتن بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکەت.

تکایە تێبینی ئەوە بکە، دوای پێشکەش کردنی داواکاریەکەت، ڕەنگە داوای گەڕانەوەت لێبکرێت لە بەروارێکی دواتردا بۆ چاوپێکوتنی کەسی بۆ دابینکردنی زانیاری\خاڵی زیاتری پەیوەنیدار بە گەشتەکەت.

کاتی پڕۆسەکردنی

کاتی گشتی پرۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگنی فەڕەنسا دەگۆڕێت بەپێی کاتی ساڵ و داواکاریە دیاریکراوەکەت، بە گشتی لە نیوان ١٥-٦٠ ڕۆژ.

ئەگەر ڤیزاکە پەسەندکرا:

ڤیزاکەت وەربگرە و دڵنیابە لەوەی کە زانیاریەکانی کارایە و تەواوە.

ئەگەر ڤیزاکەت ڕەتکرایەوە:

ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنی فەڕەنسات بەدەست گەیشت، ئەوا تۆ مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە لە ماوەی ٢ مانگ لە بەدەست گەیشتنی ڕەتکردنەوەکە.

دەست بەم پڕۆسەیەکە بکە بە هەڵگرتنی فۆرمی دەرچووی ئاسایی رەتکردنەوەی ڤیزاکەت، کە پێناسەی دەکات بۆچی داواکاریەکەت ڕەتکراوەتەوە، و هەنگاوە وردەکاریەکانی پڕۆسەی تێهەڵچوونەوە ڕووندەکاتەوە.

پێویستە تۆ نووسراوی تێهەڵچوونەوەی ڤیزای شینگەنەکەت واژۆ بکەیت و پێشکەش بکەیەت، بە زمانی فەڕەنسی.

پێویستە سەرەتا تۆ تێهەڵچوونەوە بکەیت بۆ ئەنجومەنی تێهەڵچوونەوەی فەڕەنسی بۆ بڕیاری ڕەنتکردنەوە ڤیزا: ئەنجومەنی دێ رێکۆرس کۆنترێ لێس دێسیسیۆنێس دێ ڕێفوس دێ ڤیسا.

بە گوێرەی سروشتی ڕەتکرانەوەکەت، ڕەنگە تۆ کرداری زیاتر هەڵبژێریت لە دادگای دەسەڵاتی فەڕەنسی.

تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ڕەنگە پێویست بێت تۆ تێچووی تێهەڵچوونەوەکە بدەیت، کە بە گشتی ناگەڕێنرێتەوە بەبێ گوێدانە دەرەنجامەی تێهەڵجوونەوەکە (ئەرێنی یان نەرێنی).

لە کۆتاییدا، کاتێك کە تۆ ڤیزای شینگنی فەڕەنسا بەدەست دەهێنیت، تکایە تێبینی ئەمانەی خوارەوە بکە:

ڕەنگە ڤیزاکەیت هەڵبوەشێنرێتەوە ئەگەر تۆ کونسوڵخانە\ناوەندی داواکاری ڤیزای فەڕەنسا ئاگادار نەکەیتەوە لە هەر گۆڕانکاریەك لە ئاڕاستەی گەشتەکەت کە ڕوودەدات دوای ئەوەی کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت.

پەسەندبوونت بۆ ڤیزای شینگن دڵنیایی نادات لە چوەنە ناوەوە بۆ هەریەك لە فەڕەنسا یان ناوچەی گشتی شینگن – دەکرێت جارێکی تر چونەژوورەوەت ڕەتبکرێتەوە بۆ هەردوو ناوچەکان لەکاتی گەیشتندا.

لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە پێویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر نیشان بدەیت لەبارەی داراییەکانت یان شوێنی مانەوە بۆ ئەوەی بچیتە فەڕەنسا\ناوچەی شینگن.