لیستی ناوەرۆک

پوختەیەك لەسەر یۆنان

نیمچە دورگەیەك کە درێژدەبێتەوە بۆ دەریای ئیجە، خاکی سەرەکی یۆنان سنوردارە لەگەڵ تورکیا، ئەلبانیا، مەکەدۆنیا، و بولگاریا.

بە شوێنی لەدایکبوونی شارستانیەتی ڕۆژئاوا دادەنرێت، یۆنان بۆ چەندین سەدە گەشتیارانی سەرسام کردووە بۆ نوقمکردنی خۆیان لە جیهانی هۆمەر، پلاتۆ، و ئەرستۆ. یەکێك لە هەرە شارستاننیە کۆنەکانی جیهان، یۆنان مێژوویەکی هەزاران ساڵە پێشکەش دەکات. زۆرێك لەم سەرسوڕهێنەرە کلاسیکیانەی سەدەکانی کۆنەکان نمایشکراون لە ئەسینا، شاری پایتەخت، کە گەشتیاران گەشتی شاکاری پارسینۆن و ئەکرۆپۆلیس بکەن. دڵڕفێنە بۆ کەشوهەوا دەریای ناوڕاست و خواردنەکانی؛ هاوینە گەرم و وشکەکەی؛ ڕۆنە زەیتون و پەنیرە فێتاکەی، بە هەمان شێوە یۆنان هەندێك لە هەرە نایابترین کەنار دەریاکانی هەیە، هەزاران دورگەکانی ملیۆنان سەردانکەرانی سەرنجڕاکێشاوە بۆ شوێنەکانی وەك سانتۆرینی، بە خانووە سەربان سپیە کراوەکان و شینەکان، مایکۆنۆس بە یانە شەوانەکانی کەناردەریا، و کرێتێ نیشتمانی گەڵای ئەفسانەیی مینۆن. ڕێژەی دانیشتوانی بریتیە لە ١٠.٧ ملیۆن و بە زمانی یۆنانی قسەدەکەن، و یۆرۆ بەکاردەهێنن.

یۆنان لەساڵی ١٩٩٢ ڕێکەوتنامەی شینگنی واژۆکرد و بوو بە بەشێك لە ناوچەی شینگن لە ساڵی ٢٠٠٠. یۆنان یەکێکە لو سێ وڵاتەی شینگن ( و تەنها وڵاتێك کە دورگە نیە) کە هیچ سنورێکی هاوبەشی نیە لەگەڵ هیچ دەوڵەتێکی تری شینگن.

شایستەبوون

شایستەبوون بۆ ڤیزای شینگن بۆ وڵاتی یۆنان هاوڵاتیانی وڵاتانی جیهانی سێهەمی خەڵکی ئەم دەوڵەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت، کە بەدەرکراون لە ڤیزای بێ پارە بۆ یۆنان \ناوچەی شینگن، و بەم جۆرە شایستەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای شینگن بۆ یۆنان:

1. ئەفغانستان

53. لاۆس

2. جەزائیر

54. لوبنان

3. ئەلگۆنیا

55. لێسۆتهۆ

4. ئەرمینیا

56. لیبیا

5. ئازربایجان

57. لایبریا

6. بەحرەین

58. مەدەغەشقەر

7. بەنگلادیش

59. مەلاوی

8. بێلاڕوس

60. ماڵدیڤ

9. بێڵیز

61. مالی

10. بێنین

62. مۆڕیتانیا

11. بهوتان

63. مەنگۆلیا

12. پۆلیڤیا

64. مەغریب

13. بۆسنا

65. مۆزەمبیق

14. بورکینا فاسۆ

66. نامبیا

15. بورما\میانمار

67. ناوڕو

16. بوروندی

68. نیپاڵ

17. کەمبۆدیا

69. نایجەڕ

18. کامیڕۆن

70. نایجیریا

19. کاپێ ڤێردێ

71. کۆریای باکور

20. کۆماری ئەفریقای ناوڕاست

72. عومان

21. چاد

73. پاکستان

22. چین

74. پاپاو گینیای نوێ

23. کۆمۆڕۆس

75. فیلیپین

24. کۆنگۆ

76. قەتەڕ

25. كوت ديفوار

77. ڕوسیا

26. کوبا

78. ڕواندا

27. کۆماری کۆنگۆی دیموکرات

79. ساو تۆمێ و پرینسیپ

28. جیبۆتی

80. سعودیە

29. کۆماری دۆمێنیکا

81. سەنیگال

30. ئیکوادۆر

82. سیێرا لۆنێ

31. میسڕ

83. سۆماڵ

32. گینیای ناوڕاست

84. ئەفریقای باشور

33. ئێریتریا

85. سودانی باشور

34. ئیسیوبیا

86. سری لانکا

35. فیجی

87. سودان

36. گابۆن

88. سورینام

37. گابیا

89. سویسرا

38. گانا

90. سوريا

39. گینیا

91. تاجاکستان

40. گینیا-بیساو

92. تەنزانیا

41. گوانا

93. تایلەند

42. هایتی

94. تۆگۆ

43. هندستان

95. تونس

44. ئیندۆنیزیا

96. تورکیا

45. ئێران

97. تورکمانستان

46. عێراق

98. ئۆگەندا

47. جامایکا

99. ئۆزباکستان

48. ئەردەن

100. ڤێتنام

49. کازاخستان

101. یەمەن

50. کینیا

102. زامبیا

51. کوەیت

103. زیمبابۆی

52. قڕغستان

 

کەسانی هاوڵاتی ئەم ناوچانە\هەرێمانە بەهەمان شێوە پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای شینگن: کۆسۆڤۆ و دەسەڵاتی فەڵەستن.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

هەندێ جۆری دیاریکراوی فۆڕمی داواکاری ڤیزای شینگنی یۆنان بەردەستە بە زمانی جۆراوجۆر. سەڕەڕای ئەمەش، ئەگەر داواکاریەکەت خاڵی نوسراوی تێدابێت بە زمانێك جگە لە یۆنانی یان ئینگلیزی، ل ئەوا پێویستی بە وەرگێڕانێکی هاوپێچی فەرمی دەبێت بۆ سەر یەکێك لەو زمانانە. هەموو پیویستەکان بۆ ڤیزای شێنگنی یۆنان دەبێت تەواوکرابن\وەرگێڕرابن بۆسەر زمانی ئینگلیزی یان یۆنانی.

داواکاریەکان بۆ هەموو جۆرە ڤیزا شینگنەکانی یۆنان دەبێت پێداویستیە بنچینەییە سەرەتاییەکانی تێدابێت، ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:

  • پاسپۆڕتی کارا
  • دوو وێنەی قەبارەیی پاسپۆڕت
  • فۆڕمی داواکاری
  • پەنجەمۆر (زانیاری بایۆمێتری)
  • بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشتکردن
  • تێچووی ڤیزا
  • پێوسیتەکانی پەوەندیدار بە گەشتەکەت:
    • هۆکار بۆ سەردانەکەت
    • لە کوێ دەمێنیتەوە (شوێنی حەوانەوە)
    • چۆن پارەی گەشتەکەت دابین دەکەیت (دارایی)
    • بەلگەی ئەوەی کە تۆ یۆنان جێدەهێڵیت بەرلەوەی ڤیزاکات ناکارابێت\بەسەربچێت. ئەمە بەشێوەیەکی بڵاو لە شێوەی تکتی پارەدراوی فڕۆکەیە (بەڵگەی گەڕانەوە).

تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەوەی چی بخەیتە داواکاریەکەتەوە، لەوانە پێناسی وردی پێداویستیە داواکراوەکان، تکایە سەیری : پێداویستیە سەرەتاییەکان بکە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ڕەنگە پیویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر  پێشکەش بکەیت بۆ پاڵپشتی ڤیزای شینگنی یۆنان لەبارەی مەبەستە دیاریکراوەکەت بۆ گەشتکردن.

تێچووەکان

تێچووی ئاسایی ڤیزای شینگنی یۆنان بۆ کەسێکی ئاسایی ٨٠ یۆرۆیە. کەسانی دیاریکراو لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەدەرکراون لە هەموو جۆرەکانی تێجوو ڤیزا. بۆ ئەوەی ڤیزای شینگن بۆ یۆنان بەدەست بهێنیت ئەوا دەبێت پارەی خزمەتگوزاری بنێریت لەگەڵ داواکاریەکەتدا – ئەمە خەرجیەکی جیاوازە لە تێچووی ڤیزا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم خەرجیانە ناگەڕێنرێنەوە.

Greek Schengen Visa

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت: هەنگاوەکان

  • هەنگاوی ١: مەبەستەکەت دیاریبکە بۆ گەشتکردن بۆ یۆنان، کە جۆری ئەو ڤیزایە دیاریدەکات کە پێویستە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.
  • هەنگاوی ٢: ژمارەی چونەژوورەوەکان دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ یۆنان\ناوچەی شینگن.
  • هەنگاوی ٣: بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە.
  • هەنگاوی ٤: کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری ڤیزای شینگن (ئەگەر دەگونجێت)
    • بەپێی ناونیشانی ئەو کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت، ئەوا ڕەنگە پێویست بکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، بۆ کاتێك کە تۆ ئەمە دەکەیت دەبێت لە ماوەی کاتژمێرەکانی ئاسایی کارکردندا بێت. ڕاستەخۆ پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزای یۆنان بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا پێویست دەکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکەت.
  • هەنگاوی ٥: داواکاریەکەت پڕبکەرەوە.
    • کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی ڤیزای جیاوازی یۆنان ڕەنگە ڕێگەی جیاواز دابینبکەن بۆ بەدەستختسنی داواکاریەکان. دەتوانیت فۆڕمی داواکاری ڤیزای لێرە دابەزێنیت، پڕبکەیتەوە، و چاپ بکەیت. داواکاریەکەت پێشکەش بکە بە هەر کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەك کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
  • هەنگاوی ٦: تێچووی داواکاریەکە بدە.
  • هەنگاوی ٧: داواکاری ڤیزای شینگن پێشکەش بکە (بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لە گەشتکردن، نەوەك ٦ مانگ بەرلەوە).
    • داواکاریەکان بۆ ڤیزای شینگنی یۆنان پیویستە پێشکەش بکرێن بە شێوەی کەسی لە هەریەکێك لە کونسوڵخانە\ناوەندەکانی ڤیزای یۆنان کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت. کاتێك داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت (لەگەڵ بەڵگەنامە پێویستەکانت)،  ئەوا بە گشتی داوات ڵێدەکرێت بۆ پێشکەشکردنی زانیاری بایۆمیتری (پەنجەمۆر). منداڵانی بچوکتر لە ١٢ ساڵ بەدەرخراون لە وەرگرتنی پەنجەمۆر. سەڕەڕای ئەمەش، وێنەگرتنی دەموچاو داوادەکرێت بەهۆی تەمەنەکەیانەوە.
    • کایە تێبینی ئەوە بکە، کە دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەت، ڕەنگە داوات لێبکرێت لە ڕۆژێکی دواتردا بگەڕێیتەوە بۆ چاوپێکەستنی کەسی بۆ دابینکردنی زانیاری\ماددەی زیاتر لەبارەی گەشتەکەتەوە.

کەی داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

داواکاری پێشکەش بکە بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەو ڕۆژەی کە دەتەوێت گەشت بکەیت، و نەك پێش ٦ مانگ بەرلەوەی بڕۆیت.

لە کوێ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگن

داواکاریەکان بۆ ڤیزا شینگنەکانی یۆنان پێویستە پێشکەش بکرێن یاخود لە باڵوێزخانە\کونسولخانەی یۆنان یان لە ناوەندی داواکردنی ڤیزا کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ یۆنان.

ڕەنگە تۆ داواکاریەکەت بۆ ڤیزای شینگنی یۆنان دادەبەزێنیت لەو وڵاتەی کە تۆ بەشێوەی یاسایی تێیدا نیشتەجێیت\یان هاوڵاتیت. کرتەیەك لێرە بکە بۆ دۆزینەوەی کونسوڵخانە\باڵوێزخانەی یۆنان لە ناوچەکەت.

لەو وڵاتانەی کە کونسوڵخانەی یۆنان بوونی نیە، ڕەنگە بکرێت داواکاریەکان لە ڕێگەی کونسوڵخانەی دەوڵەتێکی شنگنەوە بنێرێێن کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی کونسوڵخانەی یۆنان دەکات.

کاتی پڕۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگن

کاتی گشتی پرۆسەکردنی بۆ ڤیزای شینگنی یۆنان بەگشتی نزیکەی ١٥ ڕۆژە، هەرچەندە ڕەنگە هەتا ٦٠ ڕۆژ بخایەنیت لە کەیسی دیاریکراودا.

ئەگەر ڤیزاکە پەسەندکرا:

ڤیزاکەت هەڵبگرە و دڵنیابە لەوەی کە زانیاریەکانی کارایە و تەواوە.

ئەگەر ڤیزاکەت ڕەتکرایەوە:

ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنی یۆنانت بەدەست گەیشت، ئەوا تۆ مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە.

دەست بەم پڕۆسەیەکە بکە بە هەڵگرتنی فۆرمی دەرچووی ئاسایی رەتکردنەوەی ڤیزاکەت، کە پێناسەی دەکات بۆچی داواکاریەکەت ڕەتکراوەتەوە، هەنگاوە وردەکاریەکانی پڕۆسەی تێهەڵچوونەوە ڕووندەکاتەوە، و دەریدەخات کە ئاخو کەیسەکەت بە ئۆتۆماتیکی تێهەڵچوونەوەی بۆ کراوە یان نا.

تکایە تێبینی ئەوە بکە کە زۆربەی تێهەڵچونەوەکانی ڤیزای شێنگن دەبێت پێشکەش بکرێن لەماوەی ٣ هەفتە لە بەدەست گەیشتنی ڕەتکرانەوەکەت.

لە کۆتاییدا، کاتێك کە تۆ ڤیزای شینگنی یۆنان بەدەست دەهێنیت، تکایە تێبینی ئەمانەی خوارەوە بکە:

ڕەنگە ڤیزاکەیت هەڵبوەشێنرێتەوە ئەگەر تۆ کونسوڵخانە\ناوەندی داواکاری ڤیزای یۆنان ئاگادار نەکەیتەوە لە هەر گۆڕانکاریەك لە ئاڕاستەی گەشتەکەت کە ڕوودەدات دوای ئەوەی کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت.

پەسەندبوونت بۆ ڤیزای شینگن دڵنیایی نادات لە چوونە ناوەوە بۆ هەریەك لە یۆنان یان ناوچەی گشتی شینگن – دەکرێت جارێکی تر چونەژوورەوەت ڕەتبکرێتەوە بۆ هەردوو ناوچەکان لەکاتی گەیشتندا.

لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە پێویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر نیشان بدەیت لەبارەی داراییەکانت یان شوێنی مانەوە بۆ ئەوەی بچیتە یۆنان\ناوچەی شینگن.